به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عەلائەدین بروجێردی، سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی پاڕلمانی سەردانی دیمەشقی کردوە رۆژی چوارشەممە لە بەردەم پەیامنێران دا وتی: سەرکەوتنی یەکجاری خەڵکی سوریا بەسەر تیرۆریزم دا نزیکە و ئێران هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر یارمەتییەکانی بەو وڵاتە.
سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران وتی: سوریا لە بوونی تیرۆریستانی دە وڵات پاک دەبێتەوە.
بروجێردی هەروەها وێڕای شەرمەزار کردنی پیلانی نوێی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بە سەرۆکایەتی عەڕەبستان وتی: پرسی فەلستین هەروا گرنگترین پرسی سیاسەتی دەرەوەی ئێران و جیهانی ئیسلامە.
سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران هەروەها ئەمڕۆ لە دیداری"هەدیە عەباس" سەرۆکی مەجلیسی نیشتمانی سوریا بە ئاماژە بە پەیوەندییە لەمێژینە و پتەوەکانی تاران و دیمەشق وتی: ئێران و سوریا ئەستونە سەرەکییەکانی بەرەی موقاوەمەن و لەهەمبەر پیلانەکانی دوژمنانیش ڕادەوەستن.
شاندی پاڕڵمانیی ئێران پاش سەردانی لە لوبنان و دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە گەیشتە دیمەشقی پێتەتی سوریا...
کۆتایی کورتە نامە310